بەڵگەنامەى بەرحەیاتى / ژیاننامە


 

نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا دەتوانێت هاوکاربێت لە دەرکردنى بەڵگەنامەى بەرحەیاتى کە زۆرجار ئەندامانى ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوە پێویستیان پێ دەبێت بە مەبەستى وەرگرتنى مووچەى خانەنشینى و یاخود بۆ سوودمەندبوون لە هەندێک خزمەتگوزاریەکانى حکومەت.

 

هاوکات داوا لە ڕەوەندى کوردستانى و هاوڵاتیانى خۆشەویست دەکەینەوە کە پێش ئەوەى سەردانى نوێنەرایەتیمان بکەن بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان، ئەوا تکایە پەیوەندى بە بەڕێز بارزان ئەردەڵان بکەن لە ڕێگاى تەلەفۆن یاخود ئیمەیل (202-821-1850 or barzan.ardalan@us.gov.krd  ) بۆ ئەوەى پێش وەختە کاتیان بۆ دابنرێت بۆ سەردانى و پێشوازى کردن لێیان.

 

ڕێنماییەکان:

  • تکایە ٣ دانە لەو فۆرمەى کە بە زمانى کوردیە پڕبکرێتەوە.
  • تکایە ١ دانە لەو فۆرمەى کە بە زمانى ئینگلیزیە پڕبکرێتەوە لەبەردەم دادنووس (کاتب عدل).
  • ئەو کەسەى کە خاوەنى مامەڵەکەیە دەبێت (٣) دانە وێنەى ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ مامەڵەکانى هاوپێچ بکات.
  • کۆپیەک لە ناسنامەى ئەمریکى و هەروەها ڕەگەزنامەى عێراقى (جنسیە) هاوپێچ بکرێت.
  • ناو و ناونیشانى تەواوى خاوەن مامەڵەکە: ناوى تەواو، ناونیشان، ژمارەى تەلەفۆن، هەروەها ئیمەیڵ (ئەگەر هەبێت).
  • هەموو ئەم بەڵگەنامانەى سەرەوە لە ڕێگاى پۆستە بنێردرێت بۆ نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە ڕێگاى ئەم ناونیشانەى خوارەوە:

KRG Representation in the US
Directorate of Consular Affairs
1532 16th Street, NW
Washington DC 20036

 

هەرکاتێک مامەڵەکان تەواوبوو، ئەوا لە ڕێگاى پۆستەى ئاساییەوە دەنێردرێتەوە بۆ خاوەنى مامەڵەکە. هاوکات ئەگەر بتەوێت دواى ئەوەى مامەڵەکەت تەواوبوو لە ڕێگاى پۆستەى خێرا و بەپەلە بۆت بنێردرێتەوە، ئەوا تکایە لە کاتى ناردنى مامەڵەکانت زەرفێکى پۆستەى خێراى (USPS ‘Express Mail’ or FedEx).) کە پێش وەختە پارەکەتان بۆى داوە لەگەڵ مامەڵەکانتان هاوپێچ بکرێت.

 

مامەڵەکان لە ماوەى ١٥ رۆژى کار (٣ هەفتە) تەواودەکرێت ئەمەش لەو ڕۆژەوە هەژماردەکرێت کە مامەڵەکان دەگات بە نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.