نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کورستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەتوانێت هاوکارى ڕەوەندى کوردستانى لە دەرەوە بکات بۆ دەرهێنانى بریکارنامە و کارە یاساییەکانى تر. لە ڕێگاى ئەم فایلە پێ دى ئێف انەى کە هاوپێچ کراوە دەتوانن زانیارى تەواو وەربگرن دەربارەى پێداویستیەکانى دەرهێنانى بریکارنامە لە ڕێگاى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم.
هاوکات داوا لە ڕەوەندى کوردستانى و هاوڵاتیانى خۆشەویست دەکەینەوە کە پێش ئەوەى سەردانى نوێنەرایەتیمان بکەن بە مەبەستى بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان، ئەوا تکایە پەیوەندى بە بەڕێز بارزان ئەردەڵان بکەن لە ڕێگاى تەلەفۆن یاخود ئیمەیل (202-821-1850 or barzan.ardalan@us.gov.krd ) بۆ ئەوەى پێش وەختە کاتیان بۆ دابنرێت بۆ سەردانى و پێشوازى کردن لێیان.
بریکارنامەى تایبەت: کە دەسەڵات دەدەن بە کەسێک بۆ مەبەستێکى دیاریکراو لە جیاتى ئێوە کاروبارەکان بەڕێوەببات.
بریکارنامەى گشتى: دەسەڵات دان بەکەسێک کە لە جیاتى ئێوە دەسەڵاتى ڕەهاى هەبێت بۆ ڕاپەڕاندنى هەموو کارێک.
ڕێنماییەکان:
KRG Representation in the US
Directorate of Consular Affairs
1532 16th Street, NW
Washington DC 20036
هەرکاتێک مامەڵەکان تەواوبوو، ئەوا لە ڕێگاى پۆستەى ئاساییەوە دەنێردرێتەوە بۆ خاوەنى مامەڵەکە. هاوکات ئەگەر بتەوێت دواى ئەوەى مامەڵەکەت تەواوبوو لە ڕێگاى پۆستەى خێرا و بەپەلە بۆت بنێردرێتەوە، ئەوا تکایە لە کاتى ناردنى مامەڵەکانت زەرفێکى پۆستەى خێراى (USPS ‘Express Mail’ or FedEx).) کە پێش وەختە پارەکەتان بۆى داوە لەگەڵ مامەڵەکانتان هاوپێچ بکرێت.
مامەڵەکان لە ماوەى ١٥ رۆژى کار (٣ هەفتە) تەواودەکرێت ئەمەش لەو ڕۆژەوە هەژماردەکرێت کە مامەڵەکان دەگات بە نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.