پێنجشەممە 23 کانونی یەکەم 2021

نوێنەرى حکومەتى هەرێم و کۆمسیارى کۆمسیۆنى ئەمریکى بۆ ئازادى ئایینى نێودەوڵەتى کۆبوونەو



هەفتەى ڕابردوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەشێوەى وێبینار چاویکەوت بە نادین ماینزا کۆمسیارى کۆمسیۆنى ئەمریکى بۆ ئازادى ئایینى نێودەوڵەتى بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى دۆخى پێکهاتە ئایینەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕووداوەکانى ساڵى ٢٠٢١ کرا لەنێوانیاندا سەردانە گرنگەى قەداسەتى پاپاى ڤاتیکان بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان کە تیشکى خستەر پێکهاتەى کریستیانەکان و هەروەها پێکهاتەکانى ترى عێراق. هەروەها هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد دەربارەى دوایین بەرەوپێشچوونەکان لە ڕووى ئاسایش و ژینگە و سیاسى و ئابورى کە چۆن کاریگەرى دەبێت لەسەر سەقامگیرى و متمانەى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکان بە داهاتووى خۆیان لە ووڵاتەکەیان.

لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان جەختى کردەوە لە گرنگیدان و پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئاشتى و پێکەوەژیان و پاراستنى تەواوى پێکهاتە ئایینە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان.