دووشەممە 20 تەمووز 2020

نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکا بەشدارى لە پانێڵێکى کۆنگرەى نەتەوەیى کورد لە باکورى ئەمریکا کرد  



ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى ١٨ى تەمموز ٢٠٢٠ خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەشێوەى ئۆنڵاین بەشدارى لە پانێڵێکى کۆنگرەى نەتەوەى کورد لە باکورى ئەمریکا.  پانێڵەکە لەژێر ناونیشانى (هەرێمى کوردستان لەنێوان بەرژەوەندییەکانى ووڵاتە زڵهیزەکانى ناوچەکە) و پانێڵەکە بەڕێوەچوو لەلایەن دکتۆر ئیحسان ئێفرینى ئەندامى بۆردى کۆنگرەى نەتەوەى کورد لە باکورى ئەمریکا.

 خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ووتەکانیدا باسى لە تێڕوانینەکانى ئەمڕۆى جیهان و چۆن پێشبڕکێى نێوان ووڵاتە زڵهێزەکان کاریگەرى لەسەر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەبێت. دواتر تیشکى خستە ئاڵنگارییەکانى بەردەم هەرێمى کوردستانى عێراق و هەروەها ئەو ئامراز و دەرفەتانەى کە ئەمڕۆ لە ڕووى دیبلۆماسى و پشتگیرى لە دەست خەڵکى هەرێمى کوردستان هەیە. نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان هانى ڕەوەندى کوردستانیانى دانیشتووى ووڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکا باکورى دا کە لە ڕێگاى نوێنەرانى هەلبژێردراوى خۆیان لە پەرلەمان و کۆنگرێس و سینات دەنگ و داواکاییەکان و نیگەرانیەکان بگەیەنن بۆ بەدەست هێنانى پشتگیرى بۆ دۆزى کورد.هاوکات سوپاسى کۆنگرەى نەتەوەى کوردى لە باکورى ئەمریکا کرد کە لە سەرەتایى دامەزراندنیەوە لە ساڵى ١٩٨٨ کاردەکات بۆ بەدەستهێنانى پشتگیرى بۆ دۆزى ڕەواى گەلى کوردستان.

قسەکەرانى پانێڵەکە بریتى بوون لە بەڕێزان جیران ئۆزجچان نوێنەرى دیموکراتى گەلان هەدەیە کە کە پارتێکى کوردى تورکیا یە و دکتۆر دەیڤید پۆلۆک لە پەیمانگاى واشنتۆن بۆ دیراساتى ڕۆژهەتـى نزیک، و نووسەر ڕۆژنامەنووس ولادیمێر ڤان ویلگنبێرک. هەروەها لە تەوەرێکى تردا بەشداربوووانى پانێڵکە باسیان لە پەیوەندیەکانى نێوان ئەمریکا و تورکیا و هەروەها بارودۆخى سورپا و ئێران کرد.

 

بۆ بینینى ڤیدیۆى پانێڵەکە تکایە لێرە کلیک بکەن.