بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمریکاچاویکەوت بە ئەندامانى کۆنگرێس هەریەک لە لیزا مەکلەین، ڤێرۆنیکا ئێسکۆبار، و مایک گالەگەر (لە وێنەى سەرەوەدا دیارە)، هەروەها هەروەها ئەندامانى کۆمیتەى کاروبارى سەربازى هەریەک لە: مارکەواین مولین، ئەندامى کۆمیتەکانى هەواڵگرى و ووزە، کریس ستیوارت ئەندامى کۆمیتەکانى دابینکردن و هەواڵگرى و هاوسەرۆکى گروپى دۆستایەتى کوردستان لە کۆنگرێس.
هەروەها نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەى هەبوو لەگەڵ ستافى کۆمیتەى کاروبارى دەرەوەى سینات و ستافى باڵاى نووسینگەکانى ئەندامانى کۆنگرێس و سینات.
لە کۆبوونەوەکاندا، بەیان سامى عبدالرحمن باسى لە دوایین بەرەوپێشچوونەکان کرد و داواى پشتگیرى و هاوکارى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاى کرد بەتایبەتى دواى هێرشە مووشەکیەکەى سەر خانووى هاوڵاتیانى مەدەنى لە شارى هەولێر لە رێکەوتى ١٣ ئادار. لەلاى خۆیانەوە ئەندامانى کۆنگرێس نیگەرانى خۆیان دەربڕى و پشتگیرى خۆیان دووپاتکردەوە لە دڵنیابوون لە پێشکەشکردنى هاوکارى بە هێزەکانى پێشمەرگە لە ڕووى کەلوپەلى پێویست و ئامادەییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەڕەشەکانى داهاتوو.