سێشەممە 23 حوزەیران 2020

 نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پێنجەمین ئەڵقەى پۆدکاستى (کوردستان لە ئەمریکا) ى بڵاوکردەوە   



 
نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە واشنتۆن بە ئامانجى بڵاوکردنەوەى زانیاری دەوڵەمەند لەسەر پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا مانگانە پۆدکاستێکى نوێى بڵاودەکاتەوە. پۆدکاستەکە لەژێر ناونیشانى (کوردستان لە ئەمریکا) کە لە هەموو ئەڵقەیەکدا سەرەتا بە پوختەى دوایین هەواڵەکانى پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئەمریکا دەست پێدەکات و دواتر چاوپێکەوتن دەبێت لەگەڵ کەسایەتیەک کە شارەزا و ئەزموونى هەیە و کاریان کردووە لەسەر بابەتەکانى پەیوەندار بەنێوان هەرێمى کوردستان و وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

بۆ ئەمجارە پێنجەمین ئەڵقەى پۆدکاستەکە گفتوگۆ کراوە لەگەڵ باڵیۆز ڕۆبەڕت فۆرد باڵیۆزى پێشوى ئەمریکا لە سوریا و جەزائیر و جێگرى پێشووى بالیۆزى ئەمریکا لە عێراق. بەڕێز باڵیۆز ڕۆبەرت فۆرد تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و  داهاتووى ئەو پەیوەندى و هەماهەنگیانە، هەروەها دەستورى عێراق و پەیوەندیەکانى هەولێر و بەغدا و  چارەسەرکردنى کێشەکان بەشێوەی دیالۆگ.

 

 ئەم پۆدکاستە ئێستا بەردەستە بۆ گوێگرتن لە ڕێگاى سەردانیکردنى ئەم لینکەوە https://www.buzzsprout.com/871870/4254623