ھەینی 20 ئازار 2020

داخستنى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە واشنتۆن بۆ ماوەیەکى کاتى



لەبەر درێژەی مەترسییەکانی کۆرۆنافایرۆس، ئێمە لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەکانی ئەمريكا، جەختمان لەسەر سەلامەتی و تەندروستیی ستافەکەمان و رەوەندەکەمانە.


لە ئەنجامی نیگەرانییەکان لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە و تەریب لەگەڵ رێنماییەکانی دەسەلاتدارانی خۆجێی، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريكا داخراو دەبێت لە ڕووی هاووڵاتیان تا ئەو کاتەی پێتان ڕادەگەیەنین. نوێنەر و ستافی نوێنەرایەتی بە تێلیۆرك کار دەکەن و لە رێی ئینتەرنێت و ئیمەیڵەوە کار دەکەن.


خزمەتگوزارییەكانی کونسوڵگری وەك وەکالەت و بەرحەیاتی و هتد هێشتا بە پۆستە ئەنجام دەدرێت بەڵام پێویستە داواکار ئەوەی لە بیر بێت کە ڕەنگە بەڵگەنامەکان لە کوردستان پرۆسێس نەکرێن لەبەر قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاگرتنی دەوام لە کوردستان.

 

نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا هیواى سەلامەتى و تەندروستى بۆ تەواوى ڕەوەندى کوردستانى و دانیشتوانى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و کەنەدا دەخوازێت.

 

بەڕێزان ڕەوەندى کوردستانى و هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگاى ئەم ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆنانەى خوارەوە کە ئاماژەیپێکراوە بەپێى تایبەتمەندى کاروبارەکانەوە دەتوانن پەیوەندى بە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم بکەن.

ئیمەیلى گشتى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان: us@gov.krd

 
خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان
ئیمەیڵ: bayan.rahman@gov.krd


بەڕێوەبەرى کاروبارى کونسوڵگەرى و ڕەوەندى کوردستانى
بارزان ئەردەڵان
barzan.ardalan@us.gov.krd

+1(202)821-1850


بەرێوەبەری کاروباری مرۆیی
دلوڤان بەرواری
delovan.barwari@us.gov.krd

+1(202)821-1852

ڕاوێژکارى تایبەتى نوێنەر
نیاز بارزانى
niyaz.barzani@gov.krd

+1(202)821-1854

بەڕێوەبەرى پەیوەندیە گشتیەکان و کاروبارى ئەکادیمى
ئەلێکس ئێبسارى
alex.ebsary@us.gov.kr

+ 1(202)821-1851

بەڕێوەبەرى کاروبارى کارگێڕى و پەرەپێدانى ئابورى
تارا هەمەوەندى
tara.hamawandi@us.gov.krd

+ 1(202)821-1853

بەڕێوەبەرى کاروبارى جینۆساید و فرەیى
دەسکۆ شێروانى
dasko.shirwani@us.gov.krd

+ 1(202)821-1844

بەڕێوەبەرى ڕامیارى و پشتگیرى
کاروان زێبارى
karwan.zebari@gov.krd

+ 1(202)821-1860
 

هاوکات داوا لە ڕەوەندى کوردستانى دەکەین ئەوانەى کە نیشتەجێى وویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا سەردانى ماڵپەڕى سەنتەرى کۆنترۆڵکردن و ڕێگرى کردن لە نەخۆشیەکان بکەن لە ڕێگاى ئەم لینکەوە (https://www.cdc.gov/)، هەروەها بۆ ئەو بەڕێزانەى کە لە کەنەدا نیشتەجێن سەردانى ماڵپەرى وەزارەتى تەندروستى کەنەدى بکەن لە ڕێگاى ئەم لینکەوە (https://www.canada.ca/en/public-health/services/diseases/coronavirus-disease-covid-19.html).  هەروەها بۆ وەرگرتنى دوایین زانیارى لەسەر ڕێوشوێنەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، تکایە سەردانى ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان بکەن لە ڕێگاى ئەم لینکەوە (https://gov.krd/coronavirus-en/situation-update/).

 

 


داخستنى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێم لە واشنتۆن بۆ ماوەیەکى کاتى

https://us.gov.krd/ku/%25D8%25A8%25DB%2595%25DB%258C%25D8%25A7%25D9%2586%25D9%2586%25D8%25A7%25D9%2585%25DB%2595%25DB%258C-%25D8%25B1%25DB%2586%25DA%2598%25D9%2586%25D8%25A7%25D9%2585%25DB%2595%25DA%25AF%25DB%2595%25D8%25B1%25DB%258C/%25D8%25AF%25D8%25A7%25D8%25AE%25D8%25B3%25D8%25AA%25D9%2586%25D9%2589-%25D9%2586%25D9%2588%25DB%258E%25D9%2586%25DB%2595%25D8%25B1%25D8%25A7%25DB%258C%25DB%2595%25D8%25AA%25D9%2589-%25D8%25AD%25DA%25A9%25D9%2588%25D9%2585%25DB%2595%25D8%25AA%25D9%2589-%25D9%2587%25DB%2595%25D8%25B1%25DB%258E%25D9%2585-%25D9%2584%25DB%2595-%25D9%2588%25D8%25A7%25D8%25B4%25D9%2586%25D8%25AA%25DB%2586%25D9%2586-%25D8%25A8%25DB%2586-%25D9%2585%25D8%25A7%25D9%2588%25DB%2595%25DB%258C%25DB%2595%25DA%25A9%25D9%2589-%25DA%25A9%25D8%25A7%25D8%25AA%25D9%2589/" class="btn btn-social-icon btn-twitter" onclick="_gaq.push(['_trackEvent', 'btn-social-icon', 'click', 'btn-twitter']);">
  پاراستنى تەندروستى و سەلامەتى کارمەندان و سەردانیکەرانى نووسینگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە واشنتۆن، بە پێویستى دەزانین کە بە ئێوەى خۆشەویست ڕابگەیەنین کە بارەگاى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە واشنتۆن بۆ ماوەیەکى کاتى دادەخرێت ئەمەش بۆ پابەندبوون و لەبەرچاوگرتنى ڕێنماییە تەندروستیەکانى دامەزراوە تەندروستیەکان و سەلامەتى و تەندروستى گشتى هەموو لایەک.

&source =DIT" class="btn btn-social-icon btn-linkedin" onclick="_gaq.push(['_trackEvent', 'btn-social-icon', 'click', 'btn-linkedin']);">